تۆم بەڕاک: پەیوەندیم بە مەسرور بارزانی کرد و پابەندی سەرۆک ترەمپم پێ راگەیاند
نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا رایگەیاند: ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە تەواو بێ بنەمان و رەوایەتیان نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئاداری 2026، تۆم بەڕاک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا لەبارەی هێرشەکانی سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە رایگەیاند ئەو هێرشانە تەواو بێ بنەمان و رەوایەتیان نییە.
بەڕاک گوتیشی: لە پەیوەندیم لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پابەندی سەرۆک ترەمپ پێ راگەیاند بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی سەقامگریی.