میدیاكانی ئێران: لە هێرشەكەی سەر شاری قوم شەش كەس كوژراون
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران لە هێرشی سەر پارێزگای قوم بووەتە هۆی کوژرانی هاووڵاتییان و هەروەها بۆمبی پەناگە شکێن بەکارهاتووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 27ـی ئاداری 2026، تەقینەوەیەكی بەهێز لە قوم روویداوە، بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەكانی ئێران باس لە كوژرانی شەش كەس دەكرێت،
جێگری ئەفسەری سیاسی-ئەمنی پارێزگای قوم رایگەیاندووە، دوای هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر سێ خانووی نیشتەجێبوون لە ناوچەی پاردیسان، تا ئێستا شەش کەس كوژراون.
میدیاكانی ئێران دەڵێن، لە هێرشەكەی سەر شاری قوم بۆمبی پەناگە شكێن بەكارهێنراوە كە لە رێگەی فڕۆكەی بی دوو هەڵدەدرێت.
هەروەها باس لەوە دەكرێت كە كۆگایەكی شاراوەی ئێران كراوەتە ئامانج.