یەکێتیی ئەوروپا بۆ نێچیرڤان بارزانی: هاوسۆزی هەرێمی کوردستانین

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌وروپا و کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا سەرەخۆشیی قووڵیان ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و بنەماڵەی ئەو شەش پێشمەرگە قارەمانە کردووە کە شەهید بوون.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوێنێ پێنجشه‌ممه 26ـی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوبەشی لە نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌وروپا و کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان پێگەیشت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە، لە پەیامەکانیاندا هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ ئه‌و هێرشە مووشەکییە ده‌ربڕيوه‌ كه‌ به‌ره‌به‌يانى سێشەممە 24ـی ئاداری 2026، كرايه‌ سه‌ر ناوچەی سۆران و بەهۆیەوە شەش پێشمه‌رگه‌ شه‌هيد و 30ـی دیکە بريندار بوون.

هەروەها نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌وروپا و کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا سەرەخۆشیی قووڵیان ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و بنەماڵەی ئەو شەش پێشمەرگە قارەمانە کردووە کە لە هێرشەکەدا شەهید بوون و هیوای چاکبوونەوەیان بۆ برینداران خواستووە.

هاوکات، لە پەیامەکەدا كه‌ كۆپييه‌كيشى ئاراسته‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكوه‌زيران و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌، هه‌روه‌ها نیگەرانیی قووڵی خۆیان نیشان داوە بەرانبەر بەو هێرشانەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا كراونه‌ته‌ سەر هەرێمی کوردستان.

لە کۆتاییی پەیامەکەدا، هاوسۆزیی خۆیان و وڵاتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە و جەختیان لە پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردووەتەوە.