ته‌ندروستی جیهان پێشبینی ده‌كات هه‌فتانه 100 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا بمرن
مردن به كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی 47%ی كۆی مردووانی ئه‌و په‌تایه له جیهان پێكده‌هێنێت

K24- هه‌ولێر:
مایك رایان، گه‌وره شاره‌زای فریاگوزاری له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان (WHO) پێشبینی ده‌كات، ژماره‌ی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌فتانه بۆ 100 هه‌زار كه‌س له جیهان به‌رز بێته‌وه.
رایان له راپۆرتی نوێكراوه‌ی په‌تاكه‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی رێكخراوه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، گوتی: ئێستا ژماره‌ی مردن له هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور رێژه‌ی 47%ی كۆی ئه‌و مردووانه پێكده‌هێنن، كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا دۆخی په‌تاكه له هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكا پچڕ پچڕ و له جووڵه‌دایه و زنجیره نوێیه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه‌ش دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه".
ئاشكراشیكرد، هه‌رچه‌ند له ئه‌وروپا ژماره‌ی مردنی رۆژانه به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه جێگیر و سه‌قامگیره، به‌ڵام له ئاستێكی به‌رزدایه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B