ریاڵ مەدرید کار لەسەر پێکهاتەی یانەکەی دەکات

ئێندریک - ماستانتانۆ
ئێندریک - ماستانتانۆ

کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا لە ئێستاوە بۆ هاوینی داهاتوو، کار لەسەر رێکخستنەوەی تیپی یانەکەی دەکاتەوە، چاوەڕێش دەکرێت چەند گۆڕانکاریەک لە پێکهاتەی یانەکە بکرێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە هەڵسەنگاندن بۆ پێکهاتەی وەرزی داهاتووی یانەکەی دەکات، لە هێلی پێشەوەی ئەو یانەیە یانەکە لە مانەوەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆس دڵنیایە و براهیم دیاز و رۆدریگۆ ئەو دوو یاریزانەش وەکو یەدەک بەردەوام دەبن، هەروەها گۆنزالۆ و ماستانتانۆ چارەنوسیان نادیارە پێدەچێت یەکێکیان ناچار بێت یانەکە جێبهێڵن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە کارگێڕی یانە شاهانەکە هاوینی داهاتوو، پلانی ئەوەی داناوە ماستانتانۆ بە شێوەی خواستن پێشکەش یانەیەکی دیکە بکات، دەنگۆیەکیش هەیە ئەو یاریزانە لە پرێمەرلیگی ئینگلیزی نزیکە.

لەلایەکی دیکەوە کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت، بۆ وەرزی داهاتوو ئێندریک هێرشبەری لاوی بەڕازیلی یانەکەی بگەڕێنێتەوە، ئەو یاریزانە دوای ئەوەی سەرەتای ئەمساڵ بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی لیۆنی فەڕەنسا کرد، لەگەڵ ئەو یانەیە توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.