تره‌مپ رۆیشت
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له دوا گه‌شتییدا وه‌ك سه‌رۆكی چلوپێنجه‌مینی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن به‌جێده‌هێڵێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له دوا گه‌شتییدا وه‌ك سه‌رۆكی چلوپێنجه‌مینی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن به‌جێده‌هێڵێت.
تره‌مپ له بنكه‌ی ئه‌ندرۆزی ئاسمانی كه ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی ماریلاند و (24) كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری واشنتنه‌وه دووره به فڕۆكه‌ی ژماره یه‌كی سه‌ر به هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ماڵی خۆی له ویلایه‌تی فلۆریدا ده‌چێت.
تره‌مپ به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه له دوای ئه‌ندرۆ جۆنسۆنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ساڵانی (1865 - 1869)ه‌وه، به‌شداری له ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی دوای خۆی نه‌كات.