سێنتکۆم: فڕۆکەکانمان بۆ هێرشی سەر ئێران ئامادەن
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم ئاشکرای دەکات لە سەرەتای جەنگەوە زیاتر لە 12 هەزار هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر ئێران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی نیسانی 2026، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی لە سەرەتای جەنگەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 12 هەزار هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر ئێران و فڕۆکەکانیشیان بۆ هێرشی زیاتر بۆ سەر ئێران ئامادەن.
ماوەی 33 رۆژە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەردەوامە و بەرپرسانی ئەمریکاش بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە لە هێرشەکانیاندا توانایی هێزی دەریایی و مووشەکی ئەو وڵاتەیان لەنابردووە.