ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر 8 هاووڵاتیی ئێرانی و 22 کۆمپانیا لە چوار وڵاتدا دەسەپێنێت
نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سامانە بیانییەکانی ئەمەریکا (ئۆفاک) لیستی سزادراوانی تایبەتی خۆی نوێ کردەوە و هەشت هاووڵاتیی ئێرانی و 22 کۆمپانیا و دامەزراوەی لە ئێران، ئیمارات، تورکیا و چین خستە ناو لیستی سزاکانەوە.
دووشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2026، بە گوێرەی نوێکردنەوەکەی ئۆفاک، سەرجەم هەشت کەسەکە و 20 لە کۆمپانیا و دامەزراوەکان لەژێر بەندی دووەمی فەرمانی جێبەجێکاریی ژمارە 13902 سزا دراون و مەترسیی سزای لاوەکییان لەسەرە.
هاوکات کۆمپانیای رۆباست ترەیدینگ و کۆمپانیای ئێچ ئێن بی ترەیدینگ لە دوبەی سزا دراوە، هەروەها پەیوەست کراوە بە کۆمپانیای سیپێهر ئێنێرجی جەهان نەمای پارس.
ئەو کەسانەی خراونەتە لیستی سزاکانەوە (8 کەس):
بە گوێرەی لیستەکە، هەر هەشت هاووڵاتییە ئێرانییەکە پەیوەستن بە سێ کۆمپانیای سەرافی و بازرگانیی ئێرانەوە بەم شێوەیە:
پەیوەست بە کۆمپانیای سەرافیی میللەت: محەمەد حوسێن عەبباسی، مەحموود ئەخلاقی و پەروێز فەزڵجوو.
پەیوەست بە کۆمپانیای سەرافیی مینا فەشکی و هاوبەشەکانی: مینا فەشکی و فەرزاد فەشکی.
پەیوەست بە کۆمپانیای راهبەر بازرگانی نەسیم بەهارانی قیشم:عەلی کەلهوڕ، سەید محەمەد جەلالی و وەلیئوڵڵا هیممەتی.
کۆمپانیا و دامەزراوە سزادراوەکان (22 کۆمپانیا):
سزا نوێیەکان چوار دامەزراوەی ناوخۆی ئێران، 16 کۆمپانیا لە دوبەی، کۆمپانیایەک لە تورکیا و کۆمپانیایەک لە هۆنگ کۆنگ دەگرنەوە:
ئێران: ناوەندی ئاڵوگۆڕی دراو و زێڕی ئێران (تاران)، کۆمپانیای سەرافیی میللەت (تاران)، کۆمپانیای سەرافیی مینا فەشکی و هاوبەشەکانی (تاران) و کۆمپانیای راهبەر بازرگانی نەسیم بەهارانی قیشم (قیشم).
دوبەی (ئیمارات): عالم سەحرا بۆ بازرگانیی کەرەستەی بیناسازی، بێرکلی ترەیدینگ، دێکسترۆس گڵۆباڵ (ناسراو بە زانا ئینتەرناشناڵ)، ئێوان مەدینە بۆ بازرگانیی گشتی، جی ئێس پی ئێڵ ئینتەرناشناڵ بۆ بازرگانیی گشتی، گراند تارگێت بۆ بازرگانیی پارچەی یەدەگی ئامێر و ئامرازە قورسەکان، ئێچ ئێن بی ترەیدینگ، هێمراج ترەیدینگ، ئینتێگراڵ پێترۆ ئێنێرجی ترەیدینگ (پەیوەست بە کۆمپانیای ئێچ ئێم ئێس ترەیدینگ)، خور هیلال بۆ بازرگانیی کۆمەڵی کاڵاکان، میسەیل بۆ بازرگانیی کەرەستە خاو و سەرەتاییەکان، نۆردیک ئینتەرناشناڵ ترەیدینگ، ئۆ جی ئەی گڵۆباڵ بۆ بازرگانیی گشتی، ریکاز ستار بۆ بازرگانیی گشتی، رۆباست ترەیدینگ و روئیا زەهەبییە ترەیدینگ.
تورکیا: کۆمپانیای بۆغازئیچی گومرگکردن، هاوردە و هەناردە، گەشتیاری و بەرهەمە نەوتییەکان.
چین (هۆنگ کۆنگ): گراندێز ترەیدینگ لیمیتەد.