وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران پێگەی خۆی لە گەرووی هورمز بەهێز دەکات
ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە راپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای کرد، ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەهێزکردنی سەنگەر و قایمکارییە سەربازییەکانی لەسەر چەند دوورگەیەکی ستراتیژی لە نزیک گەرووی هورمز کردووە. ئەم هەنگاوەی تاران وەک هەوڵێک بۆ سەپاندنی هەژموونی رەها بەسەر ئەم رێڕەوە ئاوییە گرنگەی جیهاندا لێکدەدرێتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەم پەرەپێدانە سەربازییانە نیگەرانییەکی زۆری لای چاودێرانی نێودەوڵەتی دروست کردووە، چونکە مەترسییەکی راستەقینە بۆ سەر ئاسایشی دەریاوانی و گواستنەوەی وزە لە ناوچەکەدا پێکدەهێنێت.
پسپۆڕانی سەربازی هۆشداری دەدەن، هەر جۆرە تێکچوونێکی باری تەندروستیی گەرووەکە یان رێگریکردن لە جووڵەی کەشتییەکان، ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکانی ناچار دەکات پەنا بۆ بژاردەی سەربازی ببەن. ئاماژە بەوەش دراوە لە ئەگەری دروستبوونی هەر ئاستەنگێک، ئەگەری زۆرە هێزە نێودەوڵەتییەکان ئۆپەراسیۆن بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو دوورگانە ئەنجام بدەن کە ئێستا ئێران وەک بنکەیەک بۆ هەڕەشەکردن لە بازرگانی جیهانی بەکاریان دەهێنێت.