کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەیداوە، بەهۆی کاریگەری نزمە پەستانێکەوە کە لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە.
لە بارەی کەشی پێشىینیکراوی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی نیسانی 2026، ئاماژەیداوە، لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست، ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ شەپۆلێکی سەرەتا لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوا، بە دیاریکراوی پارێزگای دهۆک بەشێوەی نمە بارانی کەم بۆ مام ناوەند دەستپێدەکات، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە تەواوی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری بۆ نمە بارانی پچرپچری ناوچە جیاوازەکان لاواز دەبێت.
هەر بە گوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما بەراوردە بە دوێنێ چوارشەممە، بە نزیکەی سێ پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی
هەروەها لە بارەی کەشی پێشبینیکراوی سبەی هەینی 3 ـی نیسانی 2026 ، بەهۆی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست، ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەر بە ناجێگری دەمینێتەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت بە گشتی لە ناوچە شاخاوییەکان دا نمە باران و لە ناچەکانی دیکەی هەرێم بارانی پچڕپچڕ بەردەوام بێت.
هەر لە بارەی کەشی سبەی، بەشی کەشناسی ئاماژەیداوە، کاریگەری ناسەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو زیاتر لەناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات بە دیاریکراوی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە تاکو کاتەکانی بەیانی شەممە دەمینێتەوە.
هەروەها پلەکانی گەرما بە جێگری دەمێنێتەوە و تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی هەینی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر 20 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی