نەمسا: رێگە نادەین ئاسمانی وڵاتەکەمان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت
نەمسا رێگە نادات ئەمریکا ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی نیسانی 2026، کۆڵۆنێل مایکل باور, گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی نەمسا رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەکەوە وڵاتەکەی هەموو داواکارییەکانی ئەمریکای بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی نەمسا بۆ هێرشی سەربازی لە دژی ئێران رەتکردووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی نەمسا گوتیشی، چەند جارێک داواکاری هەبووە بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی نەمسا، بەڵام راستەوخۆ رەتکراونەتەوە.
هەروەها جەختیشی کردەوە، هەرجارێک داواکارییەکی لەم شێوەیە لە نەمسا بکرێت و وڵاتێک تێیدا لە جەنگدا بێت، رەت دەکرێتەوە و بەهیچ جۆرێک قبووڵ ناکرێت.