پارێزگاری هەولێر: هەموو هێرشەکانی ئەمشەو تێکشکێنران
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سەرجەم ئەو هێرشانەی ئەمشەو کرانە سەر شاری هەولێر تێکشکێنراون و هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.
پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان24ـی راگەیاند، سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانان توانیویانە هەموو ئەو هێرشانە پووچەڵ بکەنەوە، گوتیشی، "تەنیا پارچەیەکی تێکشکێندراوی درۆن لە گەڕەکێکی شارەکە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە."
ئەم قسانەی پارێزگاری هەولێر لە کاتێکدایە ئەمشەو دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئاسمانی هەولێر بیسترا، کە بەهۆی تێکشکاندنی درۆنە هێرشبەرەکانەوە بووە لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە.