مەسرور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە بەدەنگەوەهاتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کوردستان .

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت؛

دەرچوونی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا لە ساڵی 1991، وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە بەدەنگەوەهاتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پێناو پاراستنی کوردستان. سوپاس و پێزانینێکی زۆرمان بۆ هاریکاریی و پشتیوانیی دۆستانمان لە وڵاتانی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا هەیە و هاوکاری و پشتیوانییەکانیان لە یاد ناکرێت.