ئێران کارگەیەکی دروستکردنی درۆنی ئیسرائیلی لەناو برد
رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونۆتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئەو کارگەیەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە ناوچەی "پیتاح تیکفا" بە مووشەکێکی ئێرانی کرایە ئامانج، بە تەواوەتی وێران بووە.
ئیسرائیل فاسەرلاوف، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای AeroSol رایگەیاند، کارگەکە بەهۆی قەبارەی ئەو زیانە زۆرەی بەری کەوتووە، ناتوانێت دەست بە چالاکییەکانی بکاتەوە.
بەپێی راپۆرتەکە، مووشەکێکی ئێرانی کە کڵاوەیەکی هێشوویی هەڵگرتبوو، بەر دەوروبەری پەرژینی دامەزراوەی Aero Sol Aviation Solutions کەوتووە لە پیتاح تیکفا، ئەمەش بووەتە هۆی وێرانبوونی ئەم دامەزراوەیەی کە چەندین جۆری درۆن و پێکهاتەی بۆمب بۆ سوپای ئیسرائیل بەرهەم دەهێنێت و دابین دەکات.