وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئۆپەراسیۆنێکی مەترسیدارمان لەنێو دڵی ئێران ئەنجامدا

وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند، دوو فڕۆکەوانەکە هەڕەشەیان لەسەر بووە، بەڵام سەربازەکانمان توانیان بە سەرکەتوویی کارەکانیان تەواو بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی نیسانی 2026، پیت هەگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنێکی مەترسیدارمان لەنێو دڵی ئێران ئەنجامدا، دوو فڕۆکەوانەکە هەڕەشەیان لەسەر بووە، سەربازەکانمان توانیان بە سەرکەتوویی کارەکانیان تەواو بکەن.

هەروەها گوتی: سەربازەکانمان جێناهێڵین و هێزە ئێرانییەکان هێشتا لە شۆکدان و لە خۆیان دەپرسن، "ئەمریکییەکان چۆن توانییان ئەم ئۆپراسیۆنە ئەنجام بدەن؟" 

هێگسێت هۆشدارییەکی مەترسیداری دا سەبارەت بە چڕی هێرشەکان و گوتیشی، "ئەمڕۆ گەورەترین قەبارەی هێرشەکان لە یەکەم رۆژی جەنگەوە تا ئێستا ئەنجام دەدرێت. سبەینێ؟ تەنانەت لە ئەمڕۆش زیاتر دەبێت." ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی واشنتن بڕیاری داوە پێش تەواوبوونی مۆڵەتەکەی ترەمپ (8ی شەوی سێشەممە)، هەموو پێگە ستراتیژییەکانی ئێران خاپوور بکات.