سێنتکۆم دەنگۆی هێرشکردنە سەر کەشتیی جەنگی USS تریپۆلی  لەلایەن ئێرانەوە رەتدەکاتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) بە فەرمی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی کردبێتە سەر کەشتیی جەنگیی USS تریپۆلی.

دووشەممە 6ـی نیسانی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ( سێنتکۆم ) رایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران بانگەشەی ئەوەی کردبوو لە رێگەی مووشەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر کەشتیی جەنگیی USS تریپۆلی و بەهۆی زیانەکانەوە کەشتییەکە ناچار بووە لە ناوچەکە پاشەکشە بکات و بەرەو باشووری ئۆقیانووسی هیندی بڕوات، سێنتکۆم ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی راستییان نییە و کەشتییەکەیان سەلامەتە و لەسەر ئەرکەکانی خۆی بەردەوامە. 

سیةتکۆم جەختی لەوەشکردووەتەوە،  ئەم کەشتییە کە لە جۆری (America-class)ـە، وەک کەشتیی سەرەکیی گرووپی "Tripoli Amphibious Ready Group" کاردەکات و نزیکەی 3500 سەرباز و مارینزی لەسەرە، جگە لە فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی گواستنەوە و کەرەستەی سەربازیی پێشکەوتوو.

سێنتکۆم جەختی کردەوە، هەواڵەکەی ئێران بێ بنەمایە و کەشتییەکە و تیمەکەی لە دۆخێکی تەواو جێگیردایە و لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بەردەوامن.