وەزارەتی کارەبا: بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە کوژانەوەی گشتی روویداوە
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی روویداوە و تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنین.
ئەمڕۆ سێشەممە، 07ـی نیسانی 2026، وەزارەتی کارەبا لە راگەیەنراوێکدا هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە، کوژانەوەی گشتیی کارەبا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان روویداوە.
وەزارەتەکە، هۆکاری کوژانەوەی گشتیی کارەبای بۆ "گرفتێکی تەکنیکی لە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرز" گەڕاندووەتەوە.
لەبارەی چارەسەرکردنی گرفتەکەش، جەخت لەوە کراوەتەوە، "تیمەکانی وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و بەم نزیکانە چارەسەر دەکرێت".