میدیای فەرمی ئێرانی: موجتەبا فەرمانی راگرتنی جەنگی داوە

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، فەرمانی بە تەواوی هێزەکانی ئەرتەش و سوپای پاسداران دا دەستبەجێ هەموو هێرش و چالاکییە سەربازییەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رابگرن.

چوارشەممە 8ـی نیسانی 2026، بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سەدا وسیما فەرمیی ئێران (IRIB)، موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، فەرمانی بە تەواوی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی دا کە دەستبەجێ تەواوی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و وڵاتانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕابگرن.

ئاماژەشی داوە، ئەم فەرمانە راستەوخۆ ئاراستەی هەریەکە لە هێزەکانی سوپای نیشتمانی (ئەرتەش) و سوپای پاسداران (IRGC) کراوە. لە دەقی فەرمانەکەدا هاتووە، کە دەبێت تەواوی چالاکییە سەربازییەکان و ئاراستەکردنی هەر جۆرە تەقە و مووشەکێک بەرەو ئامانجە دەرەکییەکان بوەستێنرێت.

ئەم بڕیارە کاتێکدایە، کە تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا واشنتن و تاران لەسەر ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی رێککەوتن.