کارۆلاین لیڤێت: زیاتر لە 450 هێرش کراوەتە سەر کارگە و مووشەکەکانی ئێران
گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، زیاتر لە 150 کەشتی ئێرانی لەنێو براوە، هەروەها زیاتر لە 60 کەشتی سەربازی نوقمی دەریا کراوە.
کارۆلاین لیڤێت گوتەبێژی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی نیسانی 2026، رایگەیاند: دوای 38 رۆژ توانیمان ئامانجەکانە سەربازییەکانمان بەدیهێنا، پیشەسازی ئێرانمان بەتەواوی لەناو برد، تواناکانی ئێرانی بە تەواوی لەناوبرد، بەراورد بە شەش مانگ پێش ئێستا ئێران زۆر گۆڕاوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، زۆربەی مووشەکە دوورهاوێژەکانمان لەناو بردووە، زیاتر لە 450 هێرش کراوەتە سەر کارگە و مووشەکەکانی ئێران و 150 هێرشیش کراوەتە سەر کارگەکانی بەرهەمهێنانی درۆن، لە 38 رۆژ دا 13 هەزار هێرشکراوەتە سەر ئێران و زیاتر لە 30 هەزار ئامانجمان لە ئێران پێکاوە.
گوتیشی: زیاتر لە 150 کەشتی ئێرانی لەنێو براوە، هەروەها زیاتر لە 60 کەشتی سەربازی نوقمی دەریا کراوە.
باسی لەوەش کرد، زیاتر لە 5 هەزار مینی دەریایی لەنێو براوە، توانای ئێران بۆ پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکان زۆر لاواز کراوە، ئێران چیتر ناتوانێت چەک بە گرووپەکان بدات، ترەمپ تەنیا ئەو خاڵانە قبووڵ دەکات کە لە بەرژەوەندی ئەمریکا دان.
هەروەها رایگەیاند، لە دوو هەفتەدا دانوستاندنەکان دەستپێ دەکەنەوە، دەبێت داواکەی سەرۆکی ئەمریکا جێبەجێ بکرێت و گەرووی هورمز بکرێتەوە، بەیانی رۆژی شەممە گفتوکان لە ئیسلام ئاباد بەڕێوەدەچن.
لیڤێت لە بەشێکی تری قسەکانیدا رەخنەی توندی لە هاوپەیمانیی ناتۆ گرت و گوتی: ئەوان تاقیکرانەوە و تێیدا شکستیان هێنا، جێگەی داخی قووڵە کە ناتۆ لە ماوەی شەش هەفتەی ڕابردوودا پشتی لە گەلی ئەمریکا کرد، لە کاتێکدا ئەوە ئەمریکییەکانن بودجەی بەرگریی ئەوان دابین دەکەن.