ترەمپ بۆ ئێران : هێزەکانمان بۆ داگیرکارییەکی نوێ ئامادەن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی نوێدا هەڕەشە لە ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت؛ هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەوپەڕی ئامادەباشیدا دەمێننەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "هەموو کەشتییە جەنگییەکان، فڕۆکەکان و کارمەندانی سەربازی ئەمریکا، لەگەڵ تەقەمەنی و چەک و هەموو پێداویستییەکی دیکە بۆ لەناوبردن و تێکشکاندنی دوژمنێکی لاوازکراو، لە ناوخۆ و دەوروبەری ئێران دەمێننەوە."
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هێزانە لەو ناوچەیە جێگیر دەبن تا ئەو کاتەی "رێککەوتنە راستەقینەکە" بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت. هەروەها دەڵێت: "ئەگەر بە هەر هۆکارێک رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکرێت، ئەوا 'جەنگ' بە شێوەیەکی زۆر گەورەتر و بەهێزتر لەوەی کە تا ئێستا بینراوە، دەستپێدەکات."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ترەمپ جەخت دەکاتەوە، نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و دەبێت گەرووی هورمز بە کراوەیی و پارێزراوی بمێنێتەوە. لە کۆتاییدا دەڵێت: "سوپا مەزنەکەمان خەریکی خۆ پڕچەککردن و پشوودانە و بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی داگیرکاری (سەرکەوتنی) داهاتووی خۆیەتی. ئەمریکا گەڕایەوە"