ئەڵمانیا: گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئێران دەستپێ کردووەتەوە

دوای ماوەیەکی زۆر حکوومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند: گفتوگۆکانی لەگەڵ حکوومەتی ئێران دەست پێ کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی نیسانی 2026، فرێدریک مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، دوای ماوەیەکی زۆر لە بێدەنگی، چەند چەند هۆکارێکی جددی لە پشت ئەم بێدەنگییە و راگرتنی گفتوگۆکان بووە، ئێستا وەک حکوومەتی ئەڵمانیا گفتوگۆکانیان لەگەڵ تاران دەست پێ کردووەتەوە.

راوێژکاری ئەڵمانیا دەشڵێت، "گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئێران بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و هاوبەشە ئەوروپییەکانمان بەڕێوەدەچێت."

مێرز هۆشداری دا، هەڵمەتی سەربازیی ئیسرائیل لە لوبنان، رەنگە شکست بە پڕۆسەی ئاشتی بهێنێت، بۆیە نابێت رێگە بەمە بدەن.