ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێر و ئەوروپا دەستیان پێکردەوە
ئەمڕۆ شەممە، 11ـی نیسانی 2026، لاوەن مەموندی، سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی کوردستان24 رایگەیاند؛ ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00 بەیانی یەکەم گەشت دەستی پێکردووە و بڕیارە کاتژمێر 4:00ـی ئێوارەش گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەستپێبکەنەوە.
سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاماژەی بەوە کرد، دوو گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ بۆ هەریەکە لە شارەکانی دۆسڵدرۆف لە ئەڵمانیا و شاری ئیستانبووڵ ئەنجام دەدرێن.
گوتیشی: "گەشتەکان بە شێوەی چوون و هاتن دەبن، واتە لە فڕۆکەخانەی دۆسڵدرۆفەوە بۆ هەولێر و بەپێچەوانەشەوە، هەروەها گەشتەکانی ئیستانبووڵیش بە هەمان شێوە لەنێوان هەردوو شارەکەدا بەردەوام دەبن."