ئەسەدی: هێزی گەلی ئێران بوو ئەمریکای ناچار کرد بێتە سەر مێزی دانوستان
محەممەد جەعفەر ئەسەدی، جێگری بەرپرسی کاروباری پشکنینی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، هێزی گەلی ئێران لە شەقامەکاندا ئەمریکای ناچار کرد بێتە سەر مێزی دانوستان.
محەممەد جەعفەر ئەسەدی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە پاکستان، گوتی، ئەگەر دادپەروەرانە قسە بکەین، گەل شتەکانی گەیاندە ئەم ئاستە، بەڵێ، ئێمە ئەرکی خۆمان لە بەرەکانی پێشەوە و لە مەیداندا بە تەواوی جێبەجێ کرد، بەڵام ئەوەی ئەمریکای ناچار کرد لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت خەڵکی قارەمانی ئێران بووە."
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هێزە گەورەیە هەر لە سەرەتاوە بوونی هەبووە، بەڵام دوژمنان لێی تێنەگەیشتوون و دانیان پێدا نەناوە، ئەوان لە چەمکی نیعمەت لە رووی هاوکێشە ماددییەکانەوە تێناگەن.
ئەسەدی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، مافی خۆیانە لەم بابەتانە تێنەگەن، چونکە باوەڕیان بە خودا و ئایین نییە، بە رێگایەکی خراپ دا دەڕۆن کە مرۆڤ شەرم دەکات ناویان ببات.