کوەیت زیانمەندترین وڵاتە لە جەنگی دژ بە ئێران

باڵەخانەیەکی کوەیت بەر هێرش کەوتووە
باڵەخانەیەکی کوەیت بەر هێرش کەوتووە

یەکێک لەو وڵاتانەی بەبێ ئەوەی راستەوخۆ بەشداری جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران بکات و زۆرترین زیانی بەرکەوتبێت کوەیت بوو.

کوەیتییەکان لەماوەی جەنگی 39 رۆژە، زۆرترین درۆن و مووشەکی ئاڕاستەکرا، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە، ئێران 845 درۆن، 354 مووشەکی بالیستی و 15 مووشەکی کروزی ئاڕاستەکردوون، ئەوەش وڵاتەکەی ناسەقامگیر کردبوو.

کوەیتییەکان لە ئێستا بە ترس و نیگەرانییەوە سەیری شکستی دانوستانی ئێران و ئەمریکا دەکەن، ترسی ئەوەیان جارێکی دیکە نائارامی و بەئامانجگرتنیان دەستپێبکاتەوە. 

هاووڵاتییەکی کوەیتی دەڵێت، تا ئەوکاتەی ئێران بەوشێوەیە بەهەژموون بێت ناوچەکە سەقامگریی بەخۆیەوە نابینێت،  هاووڵاتیەکی دیکەش گوتی: ئێران نیازی دانوستانی نیە و ئەوەی کردی تەنیا نمایشێک بوو بەمەبەستی کات کوشتن، بۆ ئەوەی خۆی ئامادەبکاتەوە بۆ پەلاماردانەوە وڵاتانی کەنداو.