نێچیرڤان بارزانی و تۆم بەڕاک پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکایان تاوتوێ کرد
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێێدا هاتووە، ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 17ـی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ميانى كارنامه‌كه‌يدا له کۆڕبەندی ديپلۆماسيى ئانتالیا لەگەڵ تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و ره‌وشى كورديان له‌و وڵاته تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، بيروڕايان گۆڕييهوه.
ئاماژەی بەوەشدا، هه‌ردوولا تيشكيان خسته سه‌ر كاريگه‌ريى شه‌ڕ له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنى ئارامى و سەقامگیری له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.
چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.