ئێران کەسایەتییەکی ئایینی لە سێدارە دا
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران کەسایەتییەکی ئایینی بە تاوانی "یارمەتیدانی مۆساد" لە سێدارە دا.
پێگەی "میزاین ئۆنلاین"ـی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی نیسانی 2026، کەسایەتییەکی ئایینیی ئەو وڵاتە بە ناوی (مەهدی فەرید) بە تاوانی سیخوڕیکردن و یارمەتیدانی دەزگای هەواڵگیریی ئیسرائیلی (مۆساد) لە سێدارە دراوە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، بڕیاری لەسێدارەدانەکە، دوای پێداچوونەوە بە دۆسیەکە و پەسەندکردنی بڕیاری کۆتایی دادگا سەبارەت بەو کەسایەتییە ئاینییە ئێرانییە، جێبەجێ کراوە.
سەرچاوەکە کات و شوێنی دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتییە ئێرانییەی ئاشکرا نەکردووە و ئاماژەی بەوە داوە، بە تاوانی "بڵاوکردنەوەی گەندەڵی لەسەر زەوی" کە سزاکەی دەگاتە لەسێدارەدان، سزا دراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند هەفتەی رابردوودا، بە تاوانی هاندان بۆ خۆپیشاندانی نایاسایی و یارمەتیدانی دەزگا هەواڵگیرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل؛ دەسەڵاتیی دادوەریی ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەر سەدان هاووڵاتیی وڵاتەکەیدا جێبەجێ کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی ئابی رابردوو، جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیپێکرد و بۆ ماوەی نزیکەی 40 رۆژ بەردەوام بوو.