کەشناسیی هەرێم: سبەی پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتوو بڵاو کردەوە و رایگەیاند: لە ناوچەکەدا بە درێژایی رۆژ لە کات و شوێنی جیا جیادا، پێشبینی نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەکرێت.
شەممە، 25ـی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راپۆرتی فەرمی خۆیدا بۆ کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتوو، ئاماژە بە گۆڕانکاریی لە بارودۆخی بەرگەهەوای ناوچەکە دەکات.
بە پێی پێشبینییەکان، سبەی یەکشەممە، 26ـی نیسانی 2026، کەشی ناوچەکە بە گشتی لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، بە درێژایی رۆژ لە کات و شوێنی جیا جیادا پێشبینی نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەکرێت،
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، سبەی پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ (2 – 3) پلە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی