نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆدەبنەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به‌ سه‌ردانێك گەیشتە "ئەبوزەبی" پایتەختی وڵاتی ئیمارات و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبوزەبی، لەلایەن شێخ محەمەد بن حەمەد ئال نەهیانه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، بڕیارە له‌و سه‌ردانه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و ژماره‌یه‌ك‌ به‌رپرسی باڵای ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌ و چه‌ندین پرسی ستراتیژی له‌گه‌لیان‌ تاوتوێ بکات، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیمارات، په‌ره‌پێدانه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم لە کاتێک دایه‌، کە ناوچەکە رووبەڕووی تەحەددییەکی ئەمنی و سیاسیی گەورە بووەتەوە. چاوەڕوان دەکرێت جەخت لە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی، لەپاڵ فراوانکردنی کەرتی وەبەرهێنان و ئابووریدا بکرێتەوە، کە هەمیشە وەك بەشێکی گرنگ لە پەیوەندییە دێرینەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.