عێراقچی داوای ئهرشیڤكردنی تاوانهكانی ئهمریكا و ئیسرائیل دهكات
وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە خاچی سووری نێودەوڵەتیی و ناوەندە جیهانییەکان کرد پێشێلکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئهرشیڤ بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـی نیسانی 2026، عەباس عێراقچی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ میرایانا سپۆلیاریک، سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە تاران، باسی لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانە مەدەنییەکانی ئێران کرد و رایگەیاند، "پێشێلکردنی سەروەریی ئێران و هێرشکردنە سەر قوتابخانە، نەخۆشخانە و ناوەندە مێژووییەکان، پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە." عێراقچی داوای لە خاچی سوور و ناوەندە جیهانییەکان کرد کە ئەم "تاوانانە" بەڵگەدار بکەن و بکەرانی سزا بدەن.
لەلایەن خۆیەوە، میرایانا سپۆلیاریک بەداخبوونی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانیی مەدەنیی ئێران لە جەنگی ئەم دواییەدا دەربڕی و جەختی لەسەر پاراستنی مەدەنییەکان و ژێرخانە بنەڕەتییەکان کردەوە.
سەرۆکی خاچی سوور ئاماژەی بەوەش کرد کە هەڕەشەکردن و هێرشکردنە سەر دامەزراوە مەدەنییەکان دەکرێت وەک "تاوانی جەنگ" ئەژمار بکرێت.