نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئیمارات دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئەبووزەبی لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتهوه پێشوازیی لێ کرا و دواتر کۆبوونەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی نێوانیان لە هەموو بوارەکاندا، تاوتوێ کران، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی و گەشەپێدانی هەردوولا بگەیەنێت".
باس لەوەش کراوە "ههردوولا دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی دۆخی ناوچەکە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچهيی و نێودەوڵەتی، بیروڕایان گۆڕییەوە. لهمبارهيهوه جەختیان لە گرنگیی کاری پێکەوەیی و بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش کردەوە بۆ پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان".
چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.