ڤینیسیۆس سێ پێناڵتی لەسەر یەک فەوتاند

کارلۆس ڤینیسیۆس
کارلۆس ڤینیسیۆس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 30ـی نیسانی 2026 هەردوو یانەی پالاستینۆی چیلی و هەروەها گریمیۆی بەڕازیلی، لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی سۆدامێریکانا و لە کۆمەڵەی شەشەم رووبەڕووی یەکتری بونەوە، ئەوەی جێگەی سەرنج بوو لەم یارییە، یاریزانێکی گریمیۆ سێ پێناڵتی لەسەر یەک فەوتاند.

تەنها 10 خولەک بەسەر یارییەکە تێپەڕی کرد بوو ڤینیسیۆس هێرشبەری یانەی گریمیۆ سێ پێناڵتی لەسەر یەک فەوتاند. کاتێک ناوبژیوانی یارییەکە لێدانی پێناڵتی بۆ گریمیۆ هەژمار کرد، ئەو یاریزانە لەسەر تۆپەکە وەستا بە مەبەستی جێبەجێ کردنی.

ڤینسیۆس یەکەمجار لێدانەکەی جێبەجێ کرد بەڵام سێباستیان پێرێز گۆڵپارێزی بەرامبەر لێدانەکەی گەڕاندەوە، دواتر ناوبژیوانی بە بیانۆی ئەوەی گۆڵپارێزەکە هێڵی گۆڵی تێپەڕاندووە، لێدانە پێناڵتیەکەی دووبارە کردەوە، کەچی ئەمجارەشیان گۆڵپارێز تۆکەپەی گەڕاندەوە.

جاری دووەمیش ناوبژیوان بە بیانۆی ئەوەی دووبارە سێباستیان پێرێز گۆڵپارێزی پالاستینۆ هێلی گۆڵی تێپەڕاندووە لێدانە سزاکەی دووبارە کردەوە، کەچی بۆ جاری سێیەم کاتێک ڤینیسیۆس لێدانەکەی جێبەجێ کرد، ئەمجارەیان گۆڵپارێز بەبێ هیچ کێشەیەک تۆپەکەی گەڕاندەوە.

بەم شێوەیە یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و گریمیۆ نەیتوانی سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بهێنێت و لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەی شەشەمی کۆپاسۆدامێریکانا مایەوە، هەروەها یانە چیلیەکەش بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی کۆمەڵەکە سەرکەوت.