هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
سەکردەیەکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە کوردستان24ـی راگەیاند: تاوەکو ئێستا 40 ناو لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ وەزارەتەکانی شیعە پێشکەشکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی نیسانی 2026، موشرق فرێجی سەکردە لەهاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، بە کوردستان24ـی راگەیاند: وەزارەتەکانی پشکی شیعە 11 بۆ 12 وەزارەتە، تا ئێستا 40 ناو لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی چوارچێوەی هەمانگی پێشکەشکراوە.
موشرق فرێجی، ئاماژە بەوە دەکات، چوارچێوەی هەماهەنگی لەوتاقیکردنەوەیە بەرپرسیایەتی سەرکەوتن یان شکست لەئەستۆ دەگرێت.
ئەو سەرکردەی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان باسی لەوە کرد، تا ئێستا دیار نییە سوودانی چ پۆستێک وەردەگرێت، ئەوەش راست نییە کە دەگوترێ کاندیدە بۆ پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق.