ئەردەلان گەزنەیی: کابینەی نۆیەم لە دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران زۆر سەرکەوتوو بووە
یەکی ئایاری هەمووساڵێک لە جیهاندا وەک رۆژی جیهانی کرێکاران دەستنیشانکراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستبەری کۆمەڵایەتی ئاشکرای دەکات، لەسەردەمی کابینەی نۆیەمدا ژمارەی کرێکارە تۆمارکراوەکان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی نزیکەی چوار ئەوەندە زیادی کردووە
ئەردەلان گەزنەیی، بەرپرسی پشکنینی کار لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە کوردستان24ـی رایگەیاند، پێش کابینەی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کەمتر لە 80 هەزار کرێکار لەدەستەبەری کۆمەڵایەتیی تۆمارکراوبوون، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم توانرا ژمارەکە بۆ 305 هەزار کرێکار زیاد بکرێت، هەروەها لەو ژمارەیە 205 هەزاریان راژەکانیان بەردەوامە.
باسی لەوەش کرد، بەردەوام کرێکاران خۆیان لە دەستبەری کۆمەڵایەتی تۆماردەکەن و متمانەی زیاتریان بە حکوومەتی هەرێم هەیە.
هه‌وره‌ها جەخت لەوە دەکاتەوە، كابینه‌ی نۆیه‌م به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی له هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی كرێكاران زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تیش كارئاسانی زۆریان له‌و بواره‌دا كردووه و بەردەوام بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانیان دەکەین، تا دەگاتە دادگا و یەکلایکردنەوەی کێشە و گرفتەکانیان.
بەرپرسی پشکنینی کار لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەڵێت، بەهۆی شەڕی 40 رۆژەی ئێران و ئەمریکا بەشێک لە کۆمپانیاکان دەیانویست کرێکارەکانیان بنێرنە ماڵەوە، بەڵام رێگریان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە دۆخەکە کاتییە.
لەلای خۆیەوە، یوسف كه‌ریم، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكاكانی كرێكاران بە کوردستان24ـی راگەیاند، هەر دۆخێکی ئەمنی یان سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێتە ئاراوە، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دۆخی کرێکاران هەیە، لەگەڵ ئەوشدا كاتێك بڕیاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی كرێكاران جێبه‌جێ ده‌كرێت، کە مووچەی کرێکار لە 450 هەزار دینار کەمتر نەبێت هەنگاوێکی باشە و كرێكاران كه‌متر ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی گۆڕانكارییه ئه‌منی و سیاسییه‌كان.