نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا

وێنە ئەرشیف، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم
وێنە ئەرشیف، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم

ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئایاری 2026، سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکى دوو رۆژه‌ به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێده‌كه‌وێت.

راشیگەیاند؛ لە ميانى سەردانەکەیدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجام دەدات. تێیدا پرۆسه‌ى سیاسی، پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقى فيدراڵى، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چەندین پرسی دیکە تاوتوێ دەکرێن.