عه‌بدوڵڵا زه‌یدی: رێككه‌وتنێكی نیشتمانی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت هه‌یه
عه‌بدوڵڵا زه‌یدی، سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگەیاند، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت.
دووشەممە 4ـی ئایاری 2026، عه‌بدوڵڵا زه‌یدی، سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی تایبەت بۆ کوردستان24 رایگەیاند، رێككه‌وتنێكی نیشتمانی و سیاسی بۆ ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت و ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حکوومەتی داهاتووی عێراق هه‌یه، ئاماژەی بەوەشکرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه پێشبینی ده‌كه‌ن پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه به ئاسانی تێپه‌ڕێت.
زەیدی جەختی لەوەشکردەوە، "دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له كابینه‌ی نوێ‌دا هاوشێوه‌ی حكوومه‌تی پێشوو ده‌بێت."
ئەو سەركردەیەی رەوتی حیكمە باسی لەوەشکرد، لایه‌نه سیاسییه‌كان پێویستیان به گفتوگۆیه‌كی قووڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێك كه هه‌مووان له‌سه‌ری رازی بن، راشیگه‌یاند، بوونی رێككه‌وتنێكی سیاسی تۆكمه بۆ ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت له‌م قۆناغه‌دا به پێویست ده‌زانن.