مەسرور بارزانی و یان يامبۆن جەختیان لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و یان يامبۆن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەلجیکا، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ یان يامبۆن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەلجیکا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشينى بەلجیکا و دوایین گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد .

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی بەلجیکا و وڵاتانی ئەوروپای کرد، بە تایبەتی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.

جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەلجیکا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە .