سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆککۆمار ئەردۆغان کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ شەممە، 9ـی ئایاری 2026، لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت رایگەیاند؛ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا.
سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەیدا، لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هەروەها وەزیری دەرەوە هاکان فیدان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.