کەشناسیی هەرێم: سبەی پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەی ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پاشان لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.

چوارشەممە، 13ـی ئایاری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتوو بڵاو کردەوە.

بە پێی پێشبینییەکان، سبەی پێنجشەممە 14ـی ئایاری 2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پاشان لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵێکی کەم لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەرێم هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، سبەی پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 24 پلەی سیلیزی

سۆران: 24 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی

دهۆک: 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی