بەشێک لە وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق متمانەیان پێ درا

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو خوێندنەوەی بۆ کارنامەی حکوومەتەکەی کرد و، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران کارنامە وەزارییەکەی پەسەند کردا.

رۆژی پێنجشەممە، 14ـی ئایاری 2026، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە سەرکردە سیاسییە باڵاکانی عێراق، پەرلەمانی عێراق کاتژمێر 5:45 خولەکی ئێوارە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکوومەت کۆبووەوە.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمان داوای لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو کرد کە کارنامەی وەزارییەکەی بخوێنێتەوە بە مەبەستی خستنە دەنگدانییەوە.

دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو خوێندنەوەی بۆ کارنامەکەی کرد، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ کارنامە وەزارییەکەی پەسەند کرد.

پاشان پرۆسەی دەنگدان لەسەر کاندیدی وەزارەتەکان دەستی پێکرد و پەرلەمانی عێراق متمانەی بە 14 وەزیر لە کابینەکەی عەلی زەیدی بەخشی.

ئەو وەزیرانەی ئەمڕۆ متمانەیان پێ درا، بریتی بوون لە وەزیرانی؛ سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی، داد، پەروەردە، گواستنەوە، دەرەوە، نەوت، پیشەسازی، کارەبا، تەندروستی، ژینگە، کشتوکاڵ، دارایی و دەرەوە،