موجتەبا خامنەیی: ئێران بووەتە هێزێکی کاریگەر
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی گەیشتووەتە ئاستی هێزێکی گەورە و کاریگەری نێودەوڵەتی، هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە زیادکردنی رێژەی دانیشتووان بنەمایەکی سەرەکییە بۆ پاراستنی ئەم پێگەیە و بونیادنانی شارستانییەتی نوێ.
ئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی ئایاری 2026، موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نوێترین پەیامیدا ئاماژەی بەوە کرد، یەکێک لە دەستکەوتە هەرە گرنگانەی کە گەلی ئێران لە قۆناغی دواییدا بەدەستی هێناوە، بەرزبوونەوەی پێگەی وڵاتەکەیە بۆ ئاستی هێزێکی گەورە و کاریگەر. راشیگەیاند، ئەو خۆڕاگرییەی گەلی ئێران نیشانی دا، بووەتە هۆی ئەوەی تاران وەک هێزێکی سەرەکی و خاوەن بڕیار لە هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا دەربکەوێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئاماژەی بەوەدا، پێویستی زیادکردنی ژمارەی دانیشتوان یەکێک بوو لە خەمی هەرە گرنگەکانی "رابەری شەهیدمان"، کە لە زۆرێک لە کۆبوونەوە و کارلێک و کۆبوونەوە گشتی و تایبەتەکاندا جەختی لەسەر دەکردەوە و تا ئێستاش بە یەکێک لە گرنگترین پرسە ستراتیژییەکانی سیستم دادەنرێت. بەڵکو بنەمایەکی سەرەکییە بۆ بونیادنانی شارستانییەتێکی نوێ و بازدانی ستراتیژی لە ئاستی جیهانیدا.
رێبەری باڵای ئێران باسی لەوەش کرد، پاراستنی ئەم پێگەیە و گەیشتن بە ئاستێکی باڵاتر لە دەسەڵات، پێویستی بە ژێرخانێکی مرۆیی بەهێز هەیە کە تەنیا لە ڕێگەی زیادکردنی ڕێژەی دانیشتو