بە هاوکاریی پاکستان، 20 دەریاوانی ئێرانی گەڕانەوە وڵاتەکەیان
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئایاری 2026، رەزا ئەمیری، باڵیۆزی ئێران لە پاکستان، لە پەیامێکی ئێکس دا سوپاسی هەڵوێستی نیشتمانیی حکوومەتی پاکستان کد بۆ بەدواداچوون و ئازادکردنی 20 دەریاوانی وڵاتەکەی.
لە پەیەمەکەدا رەزا ئەمیری دەڵێت: "ئەم دەریاوانانە بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەیان لە ئاوەکانی سەنگافورە لە بارودۆخێکی مەترسیداردا بوون."
باڵیۆزی ئێران لە پاکستان دەشڵیت: سوپاسی بێپایان ئاراستەی هەوڵە ماندووەکانی محەمەد شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەکەم؛ بەتایبەت ئیسحاق دار، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و هەموو ئەو ئاژانس و لایەنە پەیوەندیدارانەی کە هاوکار بوون."
پێشتر رۆژی چوارشەممە 15ی نیسانی 2026، ئارونا جایاسیکارا، جێگری وەزیری بەرگریی سریلانکا رایگەیاند، دوای دەسپێکردنی جەنگ و دواتریش ئاگربەست، 206 دەریاوانی ئێرانی بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە سریلانکاوە رەوانەی تاران کرانەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە هێشتا تەرمی 20 دەریاوان، کە ئەندامی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانە لە زەریای هێمن نەدۆزاونەتەوە.
دەشڵێت: "32 دەریاوانی ئێرانی کە لە کەشتی جەنگی "دێنا"ی سوپای پاسداران لەگەڵ 206 دەریاوانی دیکە لە کەشتی "بوشەهر" دا بوون و لە 4ی ئاداری رابردوو لە نزیک کەناراوەکانی سریلانکا لەلایەن ژێردەریاییەکی سوپای پاسداران هێرشیان کرابووە سەر و بەشێک لە دەریاوانە ئێرانییەکان رزگارکراوبوون، 14ـی نیسان، بە فرۆکەیەکی تایبەت 206 دەریاوان لە سریلانکاوە بەرەو ئێران بەڕێکرانەوە."
ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، 15 دەریاوانی ئێرانی بۆ چاککردنەوە و بەکارخستنەوەی کەشتی بوشەهر دەمێننەوە، لە نزیک "ترینکۆمالی" لە باکووری رۆژهەڵاتی دوورگەکە لەنگەری گرتووە".
بە گوتەی دەسەڵاتدارانی ئێران، لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، بەهۆی هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر کەشتی جەنگی "دێنا"ی سوپای پاسداران لە زەریای هیندی، 104 دەریاوان کوژراون، بەڵام تا ئێستا تەرمی 84 دەریاوان دۆزراوەتەوە و گەڕێندراونەتەوە ئێران.