ناوەرۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و موحسین مەندەلاوی
مەسرور بارزانی و موحسین مەندەلاوی، جەختیان لە پێویستی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 23ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ چارەکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان کرایەوە .