مەسرور بارزانی و عەبادی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ، هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە حکوومەتی فیدراڵ، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و یەکسان، خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی وڵاتەکە بکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 23ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ کۆبووەوە.
بە پێی راگەیەنراوی ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی پرۆسەی سیاسی و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا، هەردوو لا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە حکوومەتی فیدراڵ، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و یەکسان، خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی وڵاتەکە بکات.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، تیشک خرایە سەر چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا.