مەسرور بارزانی و عامری، جەختیان لە هەماهەنگیی لایەنەکان بۆ چارەکردنی کێشەکان کردەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر، جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ چارەکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای رێزگرتن لە دەستوور و پرنسیپەکانی هاوبەشیی راستەقینە و هاوسەنگی و سازان کردەوە.
لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 23ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر کۆبووەوە.
بە پێی راگەیەنراوی ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی سیاسی و دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا.
هەروەها جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی لەیەکتێگەیشتن و هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ چارەکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای رێزگرتن لە دەستوور و پرنسیپەکانی هاوبەشیی راستەقینە و هاوسەنگی و سازان کرایەوە.
