سەرۆک بارزانی و سەلاحەددین بەهائەدین دۆخی ناوخۆی هەرێمیان تاوتوێ کرد
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، 24ـی ئایاری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی هەرێم