مەسرور بارزانی و نووری مالیکی هاوڕان بۆ راستکردنەوەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
هەردوولا هاوبۆچوون بوون لەسەر کارکردنی هاوبەش لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستن و پێشخستن و راستکردنەوەی رێڕەوی پرۆسەی سیاسی، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە پرەنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانی نیشتمانی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان.

