مەسرور بارزانی و خەزعەلی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان نێوان هەرێم و عێراق کرد.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانیدا لە رۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی و رێڕەوی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: بیروڕا لەبارەی گرنگیی پشتیوانیکردنی حکوومەتی فیدراڵ بۆ چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پێشخستنی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی ئابووری عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.