سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ پارێزگاری بەسرە کۆبووەوە

مەسرور بارزانی و ئەسعەد عیدانی، جەختیان لە گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پارێزگای بەسرە و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە کۆبووەوە.

بە پێی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی لە نێوان پارێزگای بەسرە و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.