مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان و عێراق، بە رێزگرتن لە دەستوور بەرەوپێش دەچن
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نوێترین پەیامیدا، جەخت لەسەر سێ بنەمای سەرەکی دەکاتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پاراستنی سەقامگیریی وڵات.
رۆژی یەکشەممە 24ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "هەرێمی کوردستان و عێراق، بە رێزگرتن لە دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان بەرەوپێش دەچن."
ئەم پەیامەی مەسرور بارزانی لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، زنجیرەیەک دیداری گرنگی لەگەڵ سەرکردە و جەمسەرە سیاسییە جیاوازەکانی عێراق ئەنجامداوە بە مەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور.
هەرێمی کوردستان و عێراق، بە ڕێزگرتن لە دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان بەرەوپێش دەچن. pic.twitter.com/KSq4KUmgtq
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 24, 2026