بە فەرمی یانەیەكی كەركووك گەیشتە خولی ئەستێرەكانی عێراق
یانەیەكی شاری كەركووك لەنێو یاریگە و بەردەم هاندەرانی سەركەوتنێكی مێژوویی تۆمار كرد بۆ وەرزی داهاتوو دەبێتە نوێنەرێكی دیكەی كوردستانی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە، 25 ئایاری 2026، لە گەڕی 38ـی خولی نایابی عێراق، یانەی گازی باكوور لە نێو یاریگەی خۆی شكستی بە یانەی حوسێن هێنا و بە فەرمی پلەی دووەمی خولی نایابی عێراقی گرت و سەركەوتنی بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراقی وەرزی داهاتوو مسۆگەر كرد.
لە لایەكی دیكەیشەوە، یانەی حدوود نەیتوانی راستەوخۆ بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراق سەربكەوێت، دوای ئەوەی لە كۆتا یاریی ئەم وەرزە بەرامبەر یانەی حەشدی شەعبی تووشی شكستێكی جەرگبڕ بوو.
یانەی گازی باكوور ژمارەی خاڵەكانی لە پلەی دووەمی ریزبەندی گەیاندە 74 خاڵ، لە بەرامبەردا یانەی حدوود 69 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەم مایەوە بۆ گەیشتن بە خولی ئەستێرەكانی عێراق دەچێتە قۆناغی پاشكۆ.
یانەی گازی باكوور دەبێتە نوێنەری شاری كەركووك و وەرزی داهاتوو بۆ یەكەمجار لە مێژوودا بەشداریی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق دەكات.